به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گوێرەی راپۆرتی فرانس پرێس ، ئەم ڕێکخراوە ڕۆژی پێنج شەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ، ئانکارای بە ناتوانیی لە مەڕ ناسکردنیی دروستی ئامانجەکانی پەلامارەکان و هێزەکانی لاگری کوردەکانی بە شکست لە مەڕ جیاکردنەوەی شەڕکەرەکان لە کەسانی سیڤیل تۆمەتبار کرد .
چالاکڤانانی مافی مرۆڤ بەرلەوە ڕایانگەیاندبوو کە پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر سوریا لە ٢٤ ئاگۆست ولە قۆناخەکانی سەرەتای کەمپەینی سەربازی ئەو وڵاتە لە سوریا بووەتە هۆی کوشتاری کەسانی سیڤیل بەڵام میدیاکانی تورکیا ئیدعایان کردووە کە لەم پەلامارانە ٢٥ کەس لە ترۆریستان کوژراون .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤ لەم پەلامارانە ٢٤ کەسی سیڤیل لە وان ٦ منداڵ گیانی خۆیان لە دەست داوە و لە نێوان ١٠ تا ١٥ کەس لە شەڕکەرەکان کە بەڕێدەکڕێن بۆ نێو کەسانی سیڤیل کوژراون ....
کۆتایی کورتە نامە/310